کوردستانی
ئاسایش هەرێم: سێ بەکارهێنەری مادەی هۆشبەرمان دەستگیرکردووە
مەودا میدیا - سلێمانی |
ئاسایش هەرێم: سێ بەکارهێنەری مادەی هۆشبەرمان دەستگیرکردووە
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەرێم رایدگەیەنێت لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گەرمیانەوە توانراوە سێ بەکارهێنەری مادەی هۆشبەر دەستگیربکەن.
ئەمڕۆ هەینی 19ی ئایاری 2023 بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گشتیی سلێمانی رایگەیاند "دوای کۆکردنەوەی زانیاریی ورد و بەدواداچوون بۆ دەستگیرکردنی بەکارهێنەرانی مادە هۆشبەرەکان لەسەر داوای دادوەر و لە رۆژانی 14 تاوەکو 16ی ئەم مانگە توانیمان سێ بەکارهێنەری مادەی هۆشبەر دەستگیربکەین".
باسی لەوەشکردووە "تۆمەتبارەکان بە ناوەکانی (س، م، ف) لەدایکبووی 1980، ( م، ق، م) لەدایکبووی 1996، (ت، ی، ش) لەدایکبووی ساڵی 2000ن)".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "ئەو تۆمەتبارانە پێشینەی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەرییان هەبووە و لە ئێستادا بەپێی مادەی 30 لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵییەکان راگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە".
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


