کوردستانی
مووچەی ئەم چینە دابەشدەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مووچەی ئەم چینە دابەشدەکرێت
نوێنەری گشتیی مامۆستایانی وانەبێژ رایدەگەیەنێت مووچەی مانگی نیسانی چینی وانەبێژان دوای دابەشکردنی مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەشدەکرێت.
ئەمڕۆ هەینی 19ی ئایاری 2023 کارۆخ عەبدوڵڵا، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی وانەبێژ لە سنووری سلێمانی و دەوروبەری بە مەودا میدیای راگەیاند "شایستەی دارایی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ مانگی ئازار لە سەرجەم پەروەردەکانی هەرێمی کوردستان دابەشکراوە و ئەوەی ماوەتەوە مانگی نیسانە".
باسی لەوەشکرد "پەیوەندیم کردووە بە دکتۆر ماکوان جەمیل، بەڕێوەبەری گشتیی بانکی هەرێم و ئەو پێی راگەیاندووم کە شایشتە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ دوای مووچەی خانەنشینان دابەشدەکرێت".
هاوکات مەودا میدیا پەیوەندی بە عەلی رەئوف، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەولێر و دەوروبەری کرد و رایگەیاند "دڵنیایی نییە بۆ دابەشکردنی شایستە داراییەکانی مانگی نیسانی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەفتەی داهاتوودا و هەموو هەوڵێکمان داوە بۆ ئەوەی بە زووترین کات مووچەکانیان وەربگرن".
باسی لەوەشکرد "پەیوەندیم لەگەڵ وەزارەتی دارایی و وەزارەتی پەروەردەش کردووە سەبارەت بە دابەشکردنی شایستەداراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ و ئەوان پێیان راگەیاندووم کە لە هەوڵداین بۆ دابەشکردنی".
جەختیشیکردەوە "گەر هەفتەی داهاتوو دابەشبکرێت ئەوا بۆی هەیە تەنها لە هەشت پەروەردەی سنووری هەولێر و دهۆک دابەش بکرێت، بەڵام بۆ سنووری سلێمانی ماوەیەکی زیاتری دەوێت بۆ دابەشکردنی".
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


