کوردستانی
بارهەڵگرێک خۆی دەکێشێت بە پردی دێوانەدا و دواتر شۆفێرەکەی هەڵدێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان رایدەگەیەنێت شەوی رابردوو ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر خۆی کێشاوە بە پردی دیێوانەدا و شۆفێرەکەشی هەڵهاتووە.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان رایگەیاند "شەوی رابردوو ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر خۆی کێشاوە بە پردی دێوانەدا و زیانێکی زۆری بە پردەکە گەیاندووە، دوای رووداوەکەش شۆفێری بارهەڵگرەکە هەڵهاتووە".
باسی لەوەشکردووە "بە هەماهەنگیی لەگەڵ ئاسایشی دەربەندیخاندا توانیومانە دەستبەجێ دەستبگرین بەسەر ئۆتۆمبێلەکەدا و رەوانەی گەراجی دەستبەسەرداگرتنی بکەین".
وتوشیەتی "لە ئێستادا ئەو ئاسن و مەترسییانەمان لابردووە لەسەر پردەکە بۆ ئەوەی هاتوچی هاوڵاتییان ئاسایی ببێتەوە و هاوڵاتییان بتوانن لەوێوە هاتوچۆ بکەن".
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


