کوردستانی

ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسیی یەکێتی کۆدەبێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسیی یەکێتی کۆدەبێتەوە
 مەودا میدیا - 
 
وابڕیارە ئەمڕۆ لە سلێمانی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەسەر پرسی هەڵبژاردنی شەشەمین خولی پەرلەمانی کوردستان کۆببێتەوە.
 
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، وابڕیارە ئەمڕۆ شەممە 20ی ئایاری 2023 مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لە شاری سلێمانی کۆببێتەوە.
 
هەر بەپێی زانیارییەکان، ئەو کۆبوونەوەیەی ئەمڕۆی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی سەبارەت بە پرسی هەڵبژاردنی شەشەمین خولی پەرلەمانی کوردستانە.
 
ئەمە لەکاتێکدایە، دوێنێ هەردوو دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان بە ئامادەبوونی رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمان کۆبوونەوە.

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan