کوردستانی

رەوشی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی ئاشکراکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


رەوشی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی ئاشکراکرا
مەودا میدیا -
 
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت ئەمڕۆ لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم باران دەبارێت و لە هەندێک کاتیشدا لێزمە باران دەبێت.
 
ئەمڕۆ شەممە 20ی ئایاری 2023 وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێم رایگەیاند "ئەمڕۆ بە شێوەیەکی گشتیی ئاسمانی هەرێمی کوردستان هەوری باراناوی دەبێت و هەورە تریشقەشی لەگەڵدا دەبێت".
 
باسی لەوەشکردووە "لە هەندێک کاتدا بارانبارین بە لێزمە دەبێت و پلەکانی گەرما 5 تاوەکو 7 پلەی سیلیزی بە بەراورد لە تۆمارکراوی رۆژی پێشوو نزم دەبنەوە".
 
لەبارەی کەشوهەوای سبەینێشەوە وتویەتی "سبەی یەکشەممە، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لە زۆربەی کاتەکاندا و دابارین بەشێوەی تاوە باران، لە دوای نیوەرۆوە کاریگەری بارانبارین کەمتر دەبێت لە هەندێک ناوچە بە شێوەی نمە باران دەبارێت".
 
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزى بەم شێوەیە دەبن: 
 
هەولێر: 30 پلە

 سلێمانی: 27 پلە

 دهۆک: 27 پلە

 کەرکوک: 33 پلە

 هەڵەبجە: 31 پلە

 زاخۆ : 28 پلە

 سۆران: 26 پلە

 گەرمیان: 36 پلە
Qaiwan
Qaiwan