کوردستانی

کارەبای سلێمانی: هەورە بروسکە زیانی بە چەند فیدەرێکی کارەبا گەیاندووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


کارەبای سلێمانی: هەورە بروسکە زیانی بە چەند فیدەرێکی کارەبا گەیاندووە
مەودا میدیا - 
 
بەڕێوەبەری کۆنترۆڵی کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت بەهۆی رەشەبا و هەورە بروسکەوە لە وێستگەکانی ناو شاری سلێمانی چەند فیدەرێک زیانی بەرکەوتووە.
 
ئەمڕۆ شەممە 20ی ئایاری 2023 غالب محەمەد، بەڕێوەبەری کۆنترۆڵی کارەبای سلێمانی رایگەیاند "رەشابا و هەورە بروسکەی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، زیانی بە وێستگەکانی ناوشاری سلێمانی گەیاندووە و فیدەرەکانی (87 +350+ 128) و ڵاینی 2ی راپەڕین گەیاندووە".
 
باسی لەوەشکردووە "باشی چاکسازیی هێڵەکان ئاگادار کراونەتەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، لە دەرەوەی شاری سلێمانیش 21 فیدەر کەوتوون و تیمەکانی ئەوێش ئاگادارکراونەتەوە بۆ چاککردنەوەی".
 
بەڕێوەبەری کۆنترۆڵی کارەبای سلێمانی وتوشیەتی "هێڵەکانی تەوژم بەرزی لاينى 1ى شۆڕش و 33ى كى ڤى 5ى ئازار  و 33ى كى ڤى رانيەى كۆن و ئين كەمينی ژماره 2ى پيرەمەگروون و ڵاينى 1ى هێڵی 33 کەی ڤی قەڵادزێ و ڵاينی 33 كى ڤى تایبەت بە ئاو کێشەیان بۆ دروستبووە و سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ چارەسەر  ئاگادارکراونەتەوە".

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan