کوردستانی
تاوەکو ئێستا چەند باران لە سنووری سلێمانی باریوە؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
بەڕێوەبەری کەشناسیی سلێمانی رایدەگەیەنێت بەهۆی ئەو شەپۆلە بارانبارینەی رووی لە هەرێمی کوردستان کردووە، لە سلێمانی تاوەکو ئێستا 734 ملیمەتر باران باریوە.
بەڕێوەبەری کەشناسیی سلێمانی رایدەگەیەنێت بەهۆی ئەو شەپۆلە بارانبارینەی رووی لە هەرێمی کوردستان کردووە، لە سلێمانی تاوەکو ئێستا 734 ملیمەتر باران باریوە.
ئەمڕۆ شەممە 20ی ئایاری 2023 ئاسۆ کەمال، بەڕێوەبەری کەشناسیی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "تاوەکو ئێستا رێژەی بارانبارین لە ناو سەنتەری شاری سلێمانی بریتییە لە 734 ملیمەتر و تا ئەم شەپۆلە بەردەوامبێت بڕەکەی زیاتر دەبێت".
باسی لەوەشکرد "ئەم رێژەیەی باران لە سەرەتای مانگی 10ی ساڵی رابردووەوەیە، واتا لەو کاتەی کە بارانبارین دەستی پێکردووە و تاوەکو کاتژمێر 9ی ئەم بەیانییەیە".
بەڕێوەبەری کەشناسیی سلێمانی وتیشی "دوای کاتژمێر 9ی بەیانیی شەپۆلی بارانبارینەکە زیای کردوو بارانێکی باش باریوە بۆیە لەم شەودا و کاتژمێر نۆ خوێندنەوەی بۆ دەکرێت تاوەکو بزانین چەندی دیکە باران باریوە".
ئەمە لەکاتێکدایە، لە هەفتەی رابردووەوە ئاماژە بە بوونی شەپۆلێکی بەهێزی باران کراوە و دەوترا کە لە رۆژانی 19 تاوکو 21ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت، لەمڕۆشدا جگە لە باران لە چیای حەساری سەکران لە قەزای چۆمانی دەڤەری باڵەکایەتیی بەفرێکی زۆر باریوە و چیاکەی سپیپۆش کردووە.
بیروڕا


