کوردستانی
دوایین زانیارییەکان لەبارەی وەرگرتنی گەنمی جوتیارانەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت تائێستا یەکلانەبووەتەوە چ رۆژێک دەست بە وەرگرتنی گەنمی جوتیاران دەکرێت، ئاماژە بەوەشدەکات لە سایلۆکانی هەرێمی کوردستان سەرجەم ئامادەکارییەکان کراون بۆ وەرگرتنی گەنم.
نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان لەبارەی وادەی دەستپێکی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران بە مەودا میدیای راگەیاند "تائێستا یەکلانەبووەتەوە چ رۆژێک دەست بە وەرگرتنی گەنمی جوتیاران دەکرێت، بەڵام پێم وایە رۆژی 25ی ئایاری 2023 دەست بە وەرگرتنی گەنمی جوتیاران بکرێت".
ئاماژەی بەوەشکرد "لیژنەکانی وەزارەتەکانی کشتوکاڵ و بازرگانیی هەرێمی کوردستان لەگەڵ لیژنەکانی وەزارەتەکانی کشتوکاڵ و بازرگانیی عیراق رۆژی دووشەممە 22ی ئایاری 2023 کۆدەبنەوە، تاوەکو کاتێک دیاری بکەن بۆ وەرگرتنی گەنمی جوتیاران و بەغداش رەزامەندی لەسەربدات".
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان وتیشی "لە سایلۆکانی هەرێمی کوردستان سەرجەم ئامادەکارییەکان کراون بۆ وەرگرتنی گەنمی ئەمساڵی جوتیاران".
بڕیارە بۆ ئەمساڵ بە نرخی 850 هەزار دینار بۆ هەر تۆنێک گەنم لە جوتیاران وەربگیرێت و بڕیاریشە ئەمساڵ پارەی گەنمی جوتیاران زووتر بدرێت.
س.ر

بیروڕا