کوردستانی
لە هەرێمی کوردستان 925 هەزار و 18 پەنابەر هەن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەنتەری هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت 925 هەزار و 18 پەنابەر لە هەرێم هەن کە 664 هەزار و 237 پەنابەریان ناوخۆیین.
ئاماژە بەوەشدەکات "241 هەزار و 937 پەنابەری سوری لە هەرێم نیشتەجێن و هەشت هەزار و 479 پەنابەریش خەڵکی تورکیان، 10 هەزار و 548 پەنابەری ئێرانی لە هەرێم دەژین و 736 کەسی دیکەش خەڵکی فەڵەستینن و 81 کەسی دیکەش لە وڵاتانی جیاوازەوە لەهەرێمی کوردستان پەنابەرن".
ئەوەشخراوەتەڕوو "لە 41%ی ئەو پەنابەرانە لە پارێزگای هەولێرن و 40%یشیان لە پارێزگای دهۆکن و لە 19% پەنابەرانیش لە پارێزگای سلێمانین, تەنها لە 30% پەنابەران لە ناو کەمپەکاندا دەژین کە ژمارەیان 36کەمپە و لە 70%ش لە دەرەوەی کەمپەکان دەژین".
س،ر
س،ر
بیروڕا


