کوردستانی

بڕێکی زۆر جگەری خراپبوو دەستی بەسەرداگیرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕێکی زۆر جگەری خراپبوو دەستی بەسەرداگیرا
مەودا میدیا-

تەندروستیی راپەڕین رایدەگەیەنێت لە یەکێک لە ساردکەرەوەکانی ناحیەی چوارقوڕنەی سەر بە قەزای رانیە بڕێکی زۆر جگەری ئێرانی و سعودی دەستی بەسەر داگیرا.

ئەمڕۆ شەممە 20ی ئایاری 2023 تەندروستیی راپەڕین رایگەیاند"لەلایەن لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامییەتی قەزای رانیە و لەسەر سکاڵای هاوڵاتییان سەردانی بەڕادەکانی سنووری ناحیەی چوارقوڕنە کرا، لەئەنجامی گەڕان و پشکنینەکاندا لەناو بەڕادی کۆمەڵگە بڕی 99  کارتۆن جگەری بیانی (ئێرانی و سعودیدا) دەستی بەسەردا گیرا کە دەکاتە ( 670 )کیلۆگرام".

ئاماژە بەوەشکراوە "دواتر لەلایەن لیژنەکە بڕیاریدا سەرجەمی جگەری دەست بەسەرداگیراو تەلەفبکرێت و خاوەنەکەشی لێپێچینەوەی یاسایی لەگەڵ بکرێت".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan