کوردستانی

یەکێتی و پارتی لەسەر ئاستی باڵا کۆدەبنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


یەکێتی و پارتی لەسەر ئاستی باڵا کۆدەبنەوە
مەودا میدیا-

بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە 21ی ئایاری 2023 هەردوو مەکتەبی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان کۆببنەوە.

بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، بڕیارە ئەمڕۆ شاندی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی كوردستان سەردانی هەولێر بکەن و لەگەڵ مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆببنەوە.

هەر بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، لەو کۆبوونەوەیەدا گفتوگۆ لەبارەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان و هەمواری یاسای هەڵبژاردن و کاراکردنەوی کۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن دەکرێت.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan