کوردستانی

بارانبارین بەردەوامی دەبێت و پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بارانبارین بەردەوامی دەبێت و پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە
مەودا میدیا-

بە‌ڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ یەکشەممە 21ی ئایار و سبەینێ دووشەممە 22ی ئایاری 2023ی شارەكانی هەرێمی كوردستانی بڵاوكردەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیی هەرێمی كوردستان بێت، بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمان نیمچە هەور و هەندێک کات و ناوچە هەورى تەواو  دەبێت، سەبارەت بە پێشبینى باران ئەم ناسەقامگیریەى ڕووى لە ناوچەکەمان کردووە بەردەوامى دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکان و شاخاوییە بەرزە سنوورییەکان هەندێک کات ئاسمان دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو لەگەڵ بارانبارین بەشێوە تاوە باران و نمە باران، پلەكانی گەرما لەنێوان 15 بۆ 34 پلە دەبن.

هەر بەپێی پێشبینییەكان سبەینێ دووشەممە  ئاسمان  ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوویەکان نیمچە هەور دەبێت  بە گشتى، پلەكانی گەرما لەنێوان 16 بۆ 36 پلە دەبێت.

کەشناسیی هەرێم راشیگەیاندووە "لە ماوەى ئەم هەفتەیە تایبەت بە بوونى هەور لەسەر ناوچەکەمان ماوەى دروستبوونى هەور بە درێژاى ئەم هەفتەیە لە ئاسمانى ناوچەکەمان دەبێت، ئاستى هەور و بەرزى هەور لە ناوچەیەکەوە بۆ ناوچەیەکى دیکە دەگۆڕێت ناوچە شاخاوییەکان لە ماوەى ئەم هەفتە لەگەڵ دەرفەتى دروستبوونى هەور بەهۆى بەرزى شێ لە هەوادا کە سەرچاوەکەى کەنداوى عەرەبە  ئەگەرى پروشکە بارانیش لەسەر ئەو ناوچە شاخاویانە دەبێت  لە ئەنجامى ئەو ناجێگیریەى کە هەندێک کات درێژ دەبێتەوە بۆ سەر ناوچەکەمان، سەبارەت بە پلەکانى گەرما لە ماوەى ئەم هەفتە بەرزبوونەوە بە خۆیەوە دەبینێت، بەڵام ئەم بەرزبوونەوە لە ناوچەیەک بۆ ناوچەیەکى دیکە جیاواز دەبێت، واتە مەرج نییە تەواوى ناوچەکە بەرزبوونەوەى پلەکانى گەرما بە خۆیەوە ببینێت".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan