کوردستانی
دوو تۆمەتبار بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری راگەیاند کە چەندین تاوانی دزیکردنیان لەناوبازاڕی سلێمانی ئەنجام دابوو.
پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند "دوای ئەوەی چەند هاوڵاتییەك سكاڵایان تۆماركرد كە لەناو بازاڕی شاری سلێمانی دزیییان لێكراوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردوو دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر توانرا دوو تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و لەلایەن نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی ناوبازاڕەوە دەستگیربكرێن".
ئاماژە بەوەشکراوە "لەئێستادا هەریەك لە تۆمەتباران، ( ف، ك، ح) لەدایكبووی 1973 و (ن، أ، ش) لەدایكبووی 2003 دانیشتووی شاری كەركوك بەبڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 446 لە یاسای سزادانی عیراقی راگیراون و چەند سكاڵایەكی یاساییان لەسەر تۆماركراوە".
س،ر

بیروڕا