کوردستانی
کامێراکانی چاودێری تیژڕەوی ناسراو بە خاڵ بۆ خاڵ دەکەوێتەکار
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی شۆفێران و ئەوانەی سەردانی سلێمانی دەکەن ئاگاداردەکاتەوە کە پرۆژەی کامێرای چاودێری تیژڕەوی ناسراو بە خاڵ بۆ خاڵ Point to Point دەکەوێتەکار.
لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند "وەکو هەنگاوی یەکەم 24 کامێرای چاودێری تیژڕەوی ناسراو بە خاڵ بۆ خاڵ لەنێوان تاسڵوجە تا دوکان لە ئەمڕۆ یەکشەممە 21ی ئایار تا یەکشەممەی داهاتوو 28ی ئایاری 2023 دەچنە قۆناغی تاقیکردنەوە (test) و تیژڕەوی تۆماردەکەن, بەڵام شوفێرانی سەرپێچیکار سزا نادرێن".
ئاماژە بەوەشکراوە "لە رۆژی دووشەممە 29ی ئایاری 2023 لە کاتژمێر 8:00ی بەیانی کامێراکان تیژڕەوی تۆماردەکەن و شوفێری سەرپێچیکار سزای دارایی دەدرێت، بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە 79ی ساڵی 2016".
هاتوچۆی سلێمانی داوا لە شۆفێران دەکات پابەندبن بە مەبەستی پاراستنی خۆیان و بەکارهێنەرانی دیکەی شەقام و دوورکەوتنەوە لە سزای دارایی.
س.ر

بیروڕا