کوردستانی
لەبارەی دەرچوونی لێبوردنی گشتی بۆ زیندانیان زانیاریی نوێ دەخرێتەڕوو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بەڕێوەبەری گشتیی چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان لەبارەی رەشنووسی پرۆژە یاسای لێبوردنی گشتی بۆ زیندانیان زانیاریی نوێ دەخاتەڕوو و دەڵێت "پرۆژە یاساکە سەرجەم مادە یاساییەکان ناگرێتەوە".
ئیحسان عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتیی چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان لەبارەی رەشنووسی پرۆژە یاسای لێبوردنی گشتی بۆ زیندانیان بە مەودا میدیای راگەیاند "لیژنەکەی ئێمە کارەکانی تەواوکردووە رەشنووسەکە نێردراوە بۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان تاوەکو سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و جێگرەکەی واژۆی لەسەر بکەن".
وتیشی "دوای ئەوەی کارەکانی ئەنجومەنی وەزیران تەواوبوون پرۆژە یاساکە دەچێتە پەرلەمانی کوردستان و دەنگی لەسەر دەدرێت، ئەم یاسایە سەرجەم مادە یاساییەکان ناگرێتەوە، دەتوانین بڵێین بە نزیکەیی 1500 کەس لێی سوودمەند دەبن".
س،ر

بیروڕا