کوردستانی

شەڵتەرێک بۆ کۆکردنەوەی سەگە بێلانەکان دروستدەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


شەڵتەرێک بۆ کۆکردنەوەی سەگە بێلانەکان دروستدەکرێت
مەودا میدیا-

لەپێناو کەمکردنەوەی مەترسییەکانی سەگی کوچە و کۆڵانەکانی هەولێر، شەڵتەرێک بۆ کۆکردنەوەی سەگە بێلانەکان دروستدەکرێت و لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی ڤێتەرنەریی هەولێرەوە خزمەتگوزارییان بۆ دابین دەکرێت.

رەوەز سدیق، سەرپەرشتیاری دروستکردنی شەڵتەرى سەگە بێلانەکان بە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستانی رایگەیاند "ئامانج لە دروستکردنی ئەم شەڵتەرە، کۆکردنەوەى سەگە بێلانەکانی شەقامەکانی شارى هەولێرە".

لەبارەی گرنگیی پرۆژەکەوە، سەرپەرشتیاری دروستکردنی شەڵتەرى سەگە بێلانەکان وتی "مەترسیی گازگرتن و پەلاماردان لەسەر هاوڵاتییان کەم دەکاتەوە و رێگە لە دووبارەبوونەوەی رووداوەکانی هێرشی سەگ بۆ سەر هاوڵاتییان دەگرێت".

گوژمەی دروستکردنی شەڵتەرەکە، 445 ملیۆن دینارە و رووبەرەکەشی 49 هەزار مەتر دووجایە، کە دەکاتە 20 دۆنم زەوی و لەلایەن پارێزگاى هەولێرەوە جێبەجێدەکرێت.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan