کوردستانی

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی هەردوو مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و پارتی بڵاوکرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی هەردوو مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و پارتی بڵاوکرایەوە
مەودا میدیا-

لە دوای کۆتایی هاتنی کۆبوونەوەی هەردوو مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و پارتی بەیاننامەیەکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و رایانگەیاند "کۆبوونەوەکان بەردەوامی دەبێت".

لە بەیاننامەکەدا هاتووە "ئەمڕۆ یەکشەممە 21ی ئایاری 2023 کۆبوونەوەی هاوبەشی یەکێتی و پارتی لە پیرمام ئەنجامدرا، بابەتی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەکاتی خۆیدا و ژمارەیەک پرسی دیکەی پەیوەندیدار بە بارودۆخی کوردستان و پەیوەندیی هەردوولا تەوەری گفتوگۆکان بوون و لێکتێگەیشتنی ئەرێنی بۆ زۆر لە پرسەکان هەبوون".

ئاماژە بەوەشکراوە "هەندێک بابەتی دیکە کە پێویستییان بە گفتوگۆی زیاتر هەبوو، لە کۆبوونەوەکانی ئاییندە بڕیاری پێویستیان لەسەر دەدرێت".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan