کوردستانی
کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان کارادەکرێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
سبەی پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و دەنگدان لەسەر کاراکردنەوەی ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسیی هەرێمی بۆ بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکە زیاددەکات.
ئەمڕۆ 21ی ئایاری 2023 دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان رایگەیاند "سبەی دووشەممە دانیشتنی پەرلەمان لە کاتژمێر 10ی بەیانیی دەستپێدەکات و لە بەشی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا دەنگدان لەسەر داواکاریی دەستلەکارکێشانەوەی پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی کۆمەڵ دەدرێت".
بەپێی بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکەش "خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژە یاسای بەركاركردنی یاسای بەرەنگاربوونەوەی شووشتنەوەی مایە و مایەداركردنی تیرۆر ژمارە 39ی ساڵی 2015 فیدراڵی لە هەرێمی كوردستان - عیراق و پڕۆژە یاسای بەركاركردن و هەموواری پیادەكردنی یاسای كەرەنتینی كشتوكاڵی عیراقی، ژمارە 76ی ساڵی 2012ی هەمواركراو لە هەرێمی كوردستان - عیراق دەکرێت".
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە "بۆ دانیشتنی سبەی کاراکردنەوەی کۆمسیۆن دەخرێتە بەرنامەی کارەوە و دەنگ بە ئەندامانی ئەنجومەنی کۆمسیاران دەدرێت".
ئەمە لەکاتێکدایە، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و راپرسیی، ماوەی پێنج ساڵە کارانەکراوەتەوە و ئەنجومەنی کۆمسیارانیش لە مانگی کانونی یەکەمی ساڵی 2019ەوە ماوەی یاساییان تەواو بووە.
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


