کوردستانی
200 ملیاری دیکە بۆ هەرێم دەنێردرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
نوێنەری هەرێمی کوردستان لە بەغدا رایدەگەیەنێت سبەی 200 ملیار دیناری دیکە دەخرێتە سەر هەژماری بانکی هەرێمی کوردستان.
فارس عیسا، نوێنەری هەرێمی کوردستان لە بەغدا بە NRT راگەیاند "بڕیارە سبەی دووشەممە بڕی 200 ملیار دیناری دیکە بخرێتە سەر هەژماری بانکی هەرم لەلایەن حکومەتی عیراقییەوە".
ئەمە لەکاتێکدایە، هەر لە سەرەتای رێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا تاوەکو ئێستا بڕی یەک ترلیۆن و 200 ملیار دینار لە بەغداوە خراوەتە سەر هەژماری بانکی هەرێم.
هاوکات ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری حکەموتی هەرێمی کوردستان رۆژی 19ی ئایاری ئەمساڵ رایگەیاند " ئەو گرفتە داراییانەی هاتوونەتە بەردەم دابەشکردنی مووچە، هەموویان کێشە و گرفتی سیاسیی و گەندەڵییە و تاوەکو چارەسەر نەکرێن کێشەی دواکەوتنی دابەشکردنی مووچە بەردەوامیی دەبێت".
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


