کوردستانی

راگەیەندراوێک لە فراکسیۆنی سەوزەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


راگەیەندراوێک لە فراکسیۆنی سەوزەوە
مەودا میدیا -
 
فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت زیادکردنی بڕگەیەک بۆ بەرنامەی کاری دانیشتنی پەرلەمانی سبەی تەواو ناپەیڕەویی و نایاساییە.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە 21ی ئایاری 2023 فراکسیۆنی سەوز لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند " بەداخەوە جارێکی دیکە پارتی دیموکراتی کوردستان بە بەکارھێنانی نوێنەری بەناو پێکھاتەکان، لە ھەنگاوێکی تاک لایەنەی نایاساییدا بڕگەیەک بۆ بەرنامەی کاری دانیشتنی سبەی زیاد دەکەن، ئەویش کاراکردنەوەی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردن و راپرسییە".
 
ئەوەشی خستووتەڕوو "ئەم ھەنگاوە تەواو ناپەیڕەوییە و پێچەوانەی ماددەی 48ی بڕگەی 4ە لە پەیرەوی ناخۆی پەرلەمانی کوردستانە، بەوهۆیەی 24 کاتژمێری تەواو بەر لە دانیشتنی پەرلەمان رانەگەیەندراوە".
 
 باسی لەوەشکردووە "پێچەوانەی رێکەوتنی سیاسی نێوان ھێزە سیاسیەکان و فراکسیۆنەکانی پەرلەمانیشە کە پرسی ھەموواری یاسای ھەلبژاردن و کاراکردنەوەی کۆمسیۆن دوو پرسی نیشتمانین کە دەبێت دوای رێککەوتن و سازانی ھێزە سیاسییەکان ھاوتەریب بەیەکەوە بخرێنە بەرنامەی کار و کاریان لەسەر بکرێت".
 
فراکسیۆنی یەکێتی وتوشیەتیی "جارێکی دیکە پارتی نوێنەری بەناو پێکھاتەکانی لە دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بەکارھێناوە بۆ واژۆکردن لەسەر بابەتێکی ناپەیرەوی، ئەمەش ھەنگاوێکە بە ئاڕاستەی قوڵکردنەوەی ململانێی سیاسی، دواجار ئەنجامدانی ئەم کارە بەشێوەی تاکڕەوی وێرای ئەوەی سەرپێچی تەواوی پەیرەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستانە، لەھەمان کاتدا دەبێتە ھۆی تێکدانی بنەمای سازانی نیشتیمانیی، بۆیە ئێمە لە فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەتەواوی ئەم ھەنگاوە نایاسایی و ناپەیڕەوییە رەتدەکەینەوە و ئۆباڵی لێکەوتەکانی دەخەینە ئەستۆی ئەنجامدەرانی".

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan