کوردستانی
بافڵ جەلال تاڵەبانی: هیوادارم بەزووترین کات رێککەوتن لەسەر هەڵبژاردن بکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت زەمینەیەکی لەبار بۆ گەیشتن بە سازان و رێککەوتنی نیشتمانی هاتووەتە ئاراوە و هیوادارم بەزووترین کات رێککەوتن لەسەر هەڵبژاردن بکرێت.
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت زەمینەیەکی لەبار بۆ گەیشتن بە سازان و رێککەوتنی نیشتمانی هاتووەتە ئاراوە و هیوادارم بەزووترین کات رێککەوتن لەسەر هەڵبژاردن بکرێت.
ئەمڕۆ 21ی ئایاری 2023 بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێشوازی لە فۆتوشی ماتسۆمۆتو، باڵیۆزی ژاپۆن لە عیراق کرد و رایگەیاند "زەمینەیەکی لەبار بۆ گەیشتن بە سازان و رێککەوتنی نیشتمانی هاتووەتە ئاراوە و هەموو هەوڵێکیشمان لەپێناو گەیشتن بە ئەنجامێکی ئەرێنی و خزمەتکردنی زیاتری هاوڵاتییاندایە".
باسی لەوەشکردووە "گفتوگۆکان لەبارەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لەهەرێم بەردەوامە و هیوادارین ئەو خاڵانەی ناکۆکی لەسەرە، بەزووترین کات رێککەوتنی لەسەر بکرێت و هەڵبژاردنێکی بێگەرد لە وادەی خۆیدا بەڕێوەبچێت".
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە "لەدیدارەکەدا دوایین پێشهات و گۆڕانکارییە سیاسییەکانی هەرێم و عیراق گفتوگۆی لەبارەوەکرا و جەخت لە لێکتێگەیشتن و دیالۆگی بەردەوامی نێوان لایەنەکان کرایەوە بەئامانجی چارەسەرکردنی کێشەکان و زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەکاندا".
هەر لە دیدارەکەدا بەهێزترکردنی ژێرخانی ئابووریی هەرێم و پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابووریی و سیاسییەکانی نێوان هەردوولا تاوتوێکراون.
ر.ع
هەر لە دیدارەکەدا بەهێزترکردنی ژێرخانی ئابووریی هەرێم و پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابووریی و سیاسییەکانی نێوان هەردوولا تاوتوێکراون.
ر.ع
بیروڕا


