کوردستانی
ئاسایشی هەرێم: باندێکی ساغکردنەوەی دراوی ساختەمان دەستگیرکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی راپەڕین رایدەگەیەنێت باندێکی ساغکردنەوەی دراوی ساختەمان دەستگیرکردووە و دەستیش بەسەر 18000 دۆلاری ئەمەریکیدا گیراوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 21ی ئایاری 2023 بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی راپەڕین رایگەیاند "دوای دەستکەوتنی زانیاریی ورد لەسەر باندێکی ساغکردنەوەی دراوی ساختەدا، هێزەکانمان لە بەرواری 10ی ئایاردا توانیان دوو تۆمەتبار دەستگیربکەن ".
باسی لەوەشکردووە "ئەو دوو تۆموتبارە بە ناوەکانی (ش، م، ا) و (ق، م، ا) دانیشتووی هەرێمی کوردستانن و بڕی 18000 دۆلاری ئەمەریکی ساختەیان پێبووە ".
پۆلیسی راپەڕین وتوشیەتی "دوای ئەوەی دەستمان گرتووە بەسەر ئەو بڕەپارەیەدا، لە کاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکاندا بڕێک مادەی هۆشبەر و جەکێکی جۆری دەمانچەشمان دۆزیوەتەوە ".
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو "بەفەرمان دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، تۆمەتبارەکان بە مادەی 281 لە یاسای سزادانی عیراقی راگیراون و لێکۆڵینەوە لە کەیسەکەیان بەردەوامە ".
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


