کوردستانی
لە سلێمانی چەند گەڕەکێک بێ ئاو دەبێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - رۆژ عەدنان
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی رایدەگەیەنێت بەهۆی شکانی بۆری ئاوی دوکان – سلێمانی چەند گەڕەکێکی شاری سلێمانی بێ ئاو دەبن و لەهەوڵیشداین بۆ چاککردنەوەی بۆرییەکە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 21ی ئایاری 2023 ئامانج جەلال، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "بەهۆی شکانی هێڵی دووی بۆری ئاوی دوکان – سلێمانی، لە چەند گەڕەکێکی شاری سلێمانی ئاو نابێت".
باسی لەوەشکرد "گەڕەکەکانی ناوچەی قڕگە لە شاری سلێمانی بێ ئاو دەبن بەهۆی شکانی هێڵی دووی بۆری ئاوی دوکان - سلێمانییەوە".
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو "تیمەکانمان لە ئێستادا سەرقاڵی چاککردنەوەی بۆرییە شکاوەکەدان و هەموو هەوڵێکی خۆمان دەدەی لە ماوەی 24 کاتژمێردا ئەو گرفتە چارەسەر بکەین و ئو بگەڕێنینەوە بۆ ئەو ناوچانەی کە لە ئێستادا بێ ئاون ".
بیروڕا


