کوردستانی
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان: رێگەمان لە کارێکی نایاسایی گرت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت رێگەیان لە کارێکی نایاسایی گرت، ئاماژەی بەوەشکرد ئەو کۆبوونەوەیە بەپێی یاسا دواخراوە ئەو دەنگانە درا بە پرۆژە یاسای کاراکردنەوەی کۆمسیۆن تۆمارکراون و هی کاتی کۆبوونەوە نەبووە، بەڵکو هی پێش کۆبوونەوە بوو.
زیاد جەبار، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند "رێگەمان لە کارێکی نایاسایی گرت، سکرتێری پەرلەمان رۆڵێکی خراپ دەگێڕێت، ئەگەر ئەمڕۆ ئەو کارەی نەکردایە ئەو ئاڵۆزییە رووی نەدەدا و هەرکاتێک تەبایی هەبووبێت فراکسیۆنی پارتی تێکیداوە"
ئاماژەی بەوەشکرد "ئەوەی ئەرکی خۆمان بێت جێبەجێمان کردووە، ئەو کۆبوونەوەیە بەپێی یاسا دواخراوە ئەو دەنگانە تۆمارکراون و هی کاتی کۆبوونەوە نەبووە، بەڵکو هی پێش کۆبوونەوە بوو".
لەبارەی پێکهاتەکانەوە سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان وتی "دەمانەوێت کۆتایی بە بەکارهێنانی پێکهاتەکان بهێنین".
وتیشی "ئەو یاسایەی كە لە هەرێمی كوردستان هەیە دەبێت هەمواربكرێتەوە، لە رێككەوتنی پارتی و یەكێتی و بزووتنەوەی گۆڕان ئەوە جەختی لێكراوەتەوە".
س.ر

بیروڕا