کوردستانی
نووسینگەی رۆژنامەوانیی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان روونکردنەوە دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
نووسینگەی رۆژنامەوانیی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و رایدەگەیەنێت هیچ دەرئەنجامێکی ئەو دانیشتنە دوای دواخستنی بەهای یاسایی و پەیڕەوی نابێت.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "بەرنامەی دانیشتنی ژمارەچواری رۆژی دووشەممە 22ی ئایاری 2023 کە سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لەژێر رۆشنایی ئەو دەسەڵاتەی لە بڕگەی سێیەم لە مادە 18 لە پەیڕەوت ناوخۆ پێیدراوە و تێیدا هاتووە (کردنەوەی خول و دانیشتنەکانی پەرلەمان و سەرۆکایەتیکردنیان، کۆتاییپێهێنان و دواخستنیان، دەستنیشانکردنی کاتی ئەنجامدانیان) دانیشتنی ئاماژە بۆ کراوی سەرەوە دواخراوە و کۆتایی پێهات، لێرەوە رایدەگەینین:
یەکەم: هیچ دەرئەنجامێکی ئەو دانیشتنە دوای دواخستنی بەهای یاسایی و پەیڕەوی نابێت.
دووەم: بەپێی بڕگەی 11ی مادەی 18 دەسەڵاتی واژۆکردنی سەرجەم نووسراوەکانی پەرلەمان تەنها لە دەسەڵاتی سەرۆکی پەرلەمان دایە و بەڕێزیان ئەو دەسەڵاتەی بەکەسی دیکە نەداوە مومارەسەی بکات، بۆیە هەر نووسراوێک بەبێ واژۆی سەرۆکی پەرلەمان بۆ هەر دامەزراوەیەک بنێردرێت هیچ بەهایەکی یاسایی نییە.
س،ر

بیروڕا