کوردستانی

بڕیاری رێکخستنەوەی دارایی گشتی لە سەرتاسەری هەرێم پەسندکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕیاری رێکخستنەوەی دارایی گشتی لە سەرتاسەری هەرێم پەسندکرا
مەودا میدیا-

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "ئەمڕۆ دووشەممە 22ی ئایاری 2023 سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە رێکخستنەوەی دارایی گشتی هەرێمی کوردستان کردنمان کرد، لە کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت ئامادەی بوو، بڕیاری کۆبوونەوەی هەفتەی ڕابردووی ئەنجومەنی وەزیران خرایەڕوو ، کە تێیدا بە کۆی دەنگ بڕیاری ڕێکخستنەوەی دارایی گشتی لە سەرتاسەری هەرێم پەسندکرا و سەرۆک و جێگری سەرۆک وەزیران سەرپشککران بۆ دەستنیشانکردنی میکانیزمیی بە پەلە بۆ خستنەبواری جێبەجێکردنی بڕیارەکە".

ئاماژەی بەوەشکردووە "گفتوگۆمان لەبارەی داڕشتنی میکانیزمێکی تایبەت بە رێکخستنەوەی داهات و خەرجییە گشتییەکان لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان کرد و جەختمان لەوە کردەوە کە دابینکردنی مووچە وەک ئەولەویەتی خەرجیەکان و مامەڵەکردنی وەک خەرجییەکی سیادی ، کاری لە پێشینەی حکومەتی هەرێمی کوردستانە، هەرچی خەرجییە گشتییەکانی دیکەشە، پێویستە بە شێوەیەکی دادپەرورانە و لە سەر بنەمای ژمارەی دانیشتووان ، لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان دابەش بکرێت، بۆ ئەم مەبەستەش , هەروەها بڕیاری یەکخستنی ئەژمێری بانکیی سەرجەم سەرچاوەکانی داهاتمان دا لە سەرتاسەری هەرێم لە یەک حسابی بانکی، هەروەها کۆتاییهێنان بە دابەشکاریی ڕێژەییدا ،کە دەبێ هەرچی زوو بەیەکەوەبەستنەوەی بانک وگەنجینەکانی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی سیستمێکی ئەلکترۆنییەوە جێبەجێ بکرێن، هەم بۆ پاراستنی داهاتی گشتی و هەم بۆ برەودان بە شەفافیەت لە داهات و خەرجییەکان بە ئاراستەی داڕشتنی پلانیی خەرجیی بە مەبەستی هێنانەدیی هاوسەنگیی لە نێوان داهات و خەرجییەکان، ئێستا بە هاوکاری پسپۆڕ و شارەزایانی ناوخۆ و بیانی ، کار لەسەر دروستکردنی سیستەمێکی دارایی و بانکی پێشکەوتوو و هاوچەرخ لە هەرێمی کوردستان دەکەین".

ئەوەشخراوەتەڕوو "لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەمان، باسمان لە ماف وشایستە داراییەکانی هەرێم لە پڕۆژە یاسای بودجەی عێراق کرد کە ئێستا لە لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانە. لەمبارەیەوە هەڵوێستی حکومەتی هەرێممان لە پابەند بوون بە ڕێککەوتننامەی نەوتیی 2023/4/4و بڕگەکانی هاتوو لە پڕۆژە یاسای بودجە دووپات کردەوە ، سوپاسی هەموو ئەوانە دەکەین کە ڕۆڵیان هەبوو لەو گۆڕانکارییانەی لە پڕۆژە یاسای بودجە کرن بە ئاراستەی لابردنی ئەو دەستەواژانەی کە کۆتوبەندبوون لەسەر ناردنی بەشە بودجەی شایستەی هەرێم و  دەستخۆشی لە ئەندامانی ئەنجومەنی وەزیران وئەنجومەنی نوێنەران لە فراکسیۆنە کوردستانیەکان دەکەین کە بە یەک دەنگ داکۆکیان لە ماف وشایستە دەستووریەکانی هەرێم کردوەو دەبێ هەموو هەوڵەکان یەکبخرێن لە پێناو دابینکردنی مووچە وبژێوی هاووڵاتیانی  هەرێم لە بودجەی عێراقی فیدڕاڵ".

داواش لە حکومەتی فیدڕاڵیی و لایەنە سەرەکییەکانی پێکهێنەری کابینەی وەزاری دەکەین، بە پێی دەستوور، پابەندبن بە بەجێگەیاندنی رێکەوتنەکان و زامنکردنی شایستە ومافەکانی هەرێمی کوردستان هاوشێوەی ناوچەکانی دیکەی عیراق.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan