کوردستانی

کچێکی تەمەن 15 ساڵ گیانی لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


کچێکی تەمەن 15 ساڵ گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان ئاشکرایکرد کچێکی تەمەن 15 ساڵان لە قەزای کەلار بەهۆی خنکانی بە پەت گیانی لەدەستدا، بەپێی وتەی کەسوکارەکەی بێت هیچ کێشەیەک نەبووە.

بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 22ی ئایاری 2023 تەرمی کچێک بەناوی (م ، ا ، س) لەدایکبووی 2008 هێنرایە پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کە بەهۆی خنکان بە پەت گیانی لەدەستدابوو".

ئاماژەی بەوەکرد "بەوتەی کەسوکاری ناوبراو هیچ کێشەیەکی دیاریکراوی نەبوە و ناشزانن بەچی هۆکارێک لەماڵی خۆیان  خۆی هەڵواسیوەو لەئەنجامدا گیانی لەدەستداوە، لەئێستادا بە مەبەستی توێکاری تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوە و  لەسەر فەرمانی بەڕێز دادوەر پۆلیس لەسەرهۆکار و چۆنێتی روووداوەکە دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan