کوردستانی
وەزارەتی کارەبا: لە هەوڵداین کارەبای نیشتمانیی کەمنەبێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت بەهۆی کارکردنەوە لە کێڵگەی کۆرمۆر، گواستنەوەی سوتەمەنی کەمدەبێتەوە و هەموو هەوڵێک دەدەین کە کاریگەریی لەسەر کارەبای نیشتمانی نەبێت.
ئەمڕۆ 22ی ئایاری 2023 وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "بەهۆی کارکردنەوە لە کێڵگەی کۆرمۆر گواستنەوەی سوتەمەنی بۆ هەندێک لە وێستگەکان کەمدەبێتەوە".
باسی لەوەشکردووە "ئاگاداری هەوبەشانی کارەبا دەکەینەوە کە کۆمپانیای (دانە گاز) بۆ ماوەی 10 رۆژ دەستدەکات بە پرۆسەی چاکسازیی ساڵانەی خۆی لە کێڵگەی کۆرمۆر و بەم هۆیەشەوە وێستگەکان سوتەمەنیی کەمتریان بۆ دەچێت".
وەزارەتی کارەبا وتوشیەتی "هەوڵی بەردەوام دەدەین لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بۆ ئەوەی کەمترین کاریگەریی لەسەر کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانیی هەبێت بە هاوڵاتییان".
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


