کوردستانی
کەشناسیی عیراق: سبەی بارانبارین دەستپێدەکاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا -
دەستەی کەشناسیی عیراق رایدەگەیەنێت پێشبینی دەکەین دووبارە لە سبەینێوە شەپۆلێکی بارانبارین هەموو ناوچەکانی عیراق و هەرێمی کوردستان بگرێتەوە و ماوەی چەند رۆژێکیش بەردەوامبێت.
دەستەی کەشناسیی عیراق رایدەگەیەنێت پێشبینی دەکەین دووبارە لە سبەینێوە شەپۆلێکی بارانبارین هەموو ناوچەکانی عیراق و هەرێمی کوردستان بگرێتەوە و ماوەی چەند رۆژێکیش بەردەوامبێت.
ئەمڕۆ دووشەممە 22ی ئایاری 2023 دەستەی کەشناسیی عیراق رایگەیاند "ئاسمانی زۆربەی ناوچەکانی باکوور و ناوەڕاستی عیراق سبەی سێشەممە هەور و پەڵەهەور دەبێت و لە هەندێک لە ناوچەکانیشدا بارانبارین بەلێزمە دەبێت".
باسی لەوەشکردووە "ئەم شەپۆلە ناوچەکانی باشووری عیراقیش دەگرێتەوە و ئاسمانی باشووریش پەڵەهەور دەبێت و تاوەکو رۆژی هەینیش شەپۆلەکە بەردەوامدەبێت و بارانبارین سەرتاسەری وڵای دەگرێتەوە".
ئەمەش لەکاتێکدایە لە رۆژانی پێشوودا کەشناسانی هەرێمی کوردستان رایانگەیاند کە رۆژانی 19 و 20 و 21ی ئەم مانگە شەپۆلێی بەهێزی بارانبارین روو لە ناوچەکانی هەرێم بەتایبەتیی و عیراق بەگشتیی دەکات و لەو سێ رۆژەدا بڕێکی زۆری باران لە زۆربەی ناوچەکانی کوردستان باری.
ر.ع
ر.ع
بیروڕا



