کوردستانی
بە دەستڕێژی گوللە کەسێک کوژرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - رۆژ عەدنان
ئەمشەو لەناو بازاڕی چەمچەماڵ کەسێک درایە بەر دەستڕێژی گوللە و بەپێی زانیارییەکان دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 22ی ئایاری 2023 سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "لەناوبازاڕی چەمچەماڵ گەنجێک بەناوی ئەیوب جەبار دەدرێتە بەر دەستڕێژی گوللە و دەستبەجێ دوای رووداوەکە گیانلەدەستدەدات.
باسی لەوەشکرد "پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە لە کەیسەکە و لە ئێستادا سەرقاڵی وەرگرتنی ڤیدیۆی کامێراکانی چاودێریین".
وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی وتیشی "ئەو کەسەی تەقەی کردووە لەناو ئۆتۆمبێلدابووە و دوای رووداوەکە هەڵهاتووە، تاوەکو ئێستاش دەستگیر نەکراوە".
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، ئەیوب جەبار تەمەنی 22 ساڵە و هۆکاری رووداوەکەش کێشەیەکی کۆمەڵایەتیی کۆن بووە.
بیروڕا


