کوردستانی

شارەوانیی سلێمانی: چەندین زیادەڕەویمان هەڵگرتووەتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


شارەوانیی سلێمانی: چەندین زیادەڕەویمان هەڵگرتووەتەوە
مەودا میدیا -
 
سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت کاری رێکخستنەوەی شەقام و بازاڕ و شوێنە گشتییەکانمان کردووە و چەندین زیادەڕەویمان لابردووە.
 
ئەمڕۆ دووشەممە 22ی ئایاری 2023 سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند "لە بەردەوامیی کارەکانماندا ئەمڕۆ کاری رێکخستنەوەی شەقام و بازاڕ و شوێنە گشتییەکانمان ئەنجامدا و ئەو سەرپێچییانەی کە کرابوون لە شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود بەرانبەر نەخۆشخانەی بەخشین لابران".
 
باسی لەوەشکردووە "ئەو خاوەن دوکان و پێشانگایانەی هەستابوون بە داگیرکردنی شەقامەکە و مافی هاوڵاتییانیان پێشێلکردبوو پسوڵەی سەرپێچییان بۆکرا و ئاگادارکرانەوە".
 
ئەوەشی خستووتەڕوو "بەشی پۆلیسی شارەوانیی سلێمانیش هاوکاربوون لە هەڵمەتەکەدا و پێکەوە چەندین زیادەڕەویی و سەرپێچیمان هەڵگرتەوە".

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan