کوردستانی
تورکیا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ماڵێکی بۆردوومان کرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
بەرەبەیانیی ئەمڕۆ سوپای تورکیا لەڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە ماڵێکی لە سنووری قەزای شنگال بۆردوومانکرد و تاوەکو ئێستا زیانەکان نەزانراون.
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، بەیانیی ئەمڕۆ تورکیا لەرێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە ماڵێکیان بۆردوومانکردووە لە گوندی خەلەفی سەر بە ناوچەی بارێی سنووری قەزای شنگال.
هەر بەپێی زانیارییەکان، تاوەکو ئێستا زیانە گیانییەکانی بۆردوومانەکە نەزانراون و هێزە ئەمنییەکانیش چوونەتە شوێنی رووداوەکە و دەستیانکردووە بە بەدواداچوونەکانیان.
ئەمە لە کاتێکدایە، بەهەمانشێوە و چەند رۆژێک لەمەوبەر و لە بەرواری 16ی مانگ تورکیا لەرێگەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانییەوە ناحیەی خانەسۆرییان لە قەزای شنگال بۆردوومانکرد.
ر.ع
بیروڕا


