کوردستانی
ئاوی سلێمانی: بۆرییە شکاوەکەمان چاککردووەتەوە و کێشەی بێئاوی چارەسەرکراوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - رۆژ عەدنان
بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی رایدەگەیەنێت بۆرییە شکاوەکەی ئاوی دوکان سلێمانی چاککراوەتەوە و کێشەی بێ ئاوی بەشێک لە گەڕەکەکانی سلێمانی چارەسەرکراوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 23ی ئایاری 2023 ئامانج جەلال، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "بۆریی ئاوی دووی دوکان بۆ سلێمانی لە دوو رۆژی رابردوودا شکا و دوای زیاتر لە 17 کاتژمێر کارکردنی بەردەوام توانراوە چاکبکرێتەوە".
باسی لەوەشکردووە "ئەو گەڕەکانەی کە بەهۆی شکانی بۆرییەکەوە بێ ئاوبوون، لە ئێستادا ئاویان بۆ بەردراوەتەوە و دۆخی ئەو گەڕەکانەش ئاسایی بووەتەوە".
ئەمە لە کاتێکدایە، لە دوو رۆژی رابردوودا بۆری ئاویی ئاوی دووی دوکان – سلێمانی شکا و بەوهۆیەوە بەشێک لە گەڕەکەکانی شاری سلێمانی بێ ئاوبوون.
بیروڕا


