کوردستانی

دوو بازرگانی گورچیلەی مرۆڤ دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوو بازرگانی گورچیلەی مرۆڤ دەستگیرکران
مەودا میدیا - 
 
پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت توانیویانە دوو تۆمەتبار دەستگیربکەن کە بازرگانییان بە جەستەی مرۆڤەوە کردووە و گورچیلەیان فرۆشتووە.
 
ئەمڕۆ سێشەممە 23ی ئایاری 2023 پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند "دوای وەرگرتنی زانیاریی ورد لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە دەربارەی دوو تۆمەتبار کە بازرگانیی بە جەستەی مرۆڤەوە دەکەن و گورچیکەی مرۆڤ دەکڕن و دەفرۆشن، دەستبەجێ لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونەکانیان دەستپێکرد".
 
باسی لەوەشکردووە "دوای وەرگرتنی رەزامەندیی دادوەری لێکۆڵینەوە، لەلایەن بنکەی پۆلیسی سەراوە و بەهاوکاریی بنکەی پۆلیسی ئازادی توانرا دوو تۆمەتبارەکە دەستگیربکەن کە بازرگانییان بە گورچیلەی مرۆڤەوە کردووە".
 
پۆلیسی سلێمانی ئەوەشی خستووەتەڕوو "ئەو دوو تۆمەتبارە گورچیلەیەکییان بە 23 ملیۆن دینار فرۆشتووە بە هاوڵاتییەک".
 
پۆلیسی سلێمانی جەختیشی کردووەتەوە "تۆمەتبارەکان ناویان (س، ب، ع) لەدایکبووی 1986 خەڵکی هەولێر و (ز، خ، ت) لەدایکبووی 1988 دانیشتووی بەغدایە و لە ئێستادا بە بڕیاری دادوەر راگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە ".

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan