کوردستانی
کۆمیسیۆن: ئامادەکاریی بۆ هەڵبژاردن دەکەین
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسیی هەرێم رایدەگەیەنێت نووسراوی پەرلەمانی کوردستانمان پێگەیشتووە و دەست دەکەین بە ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردن.
ئەمڕۆ سێشەممە 23ی ئایاری 2023 هەندرێن محەمەد، سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسیی هەرێمی کوردستان بە رووداوی راگەیاند "ئەمڕۆ نووسراوی فەرمیی لە پەرلەمانی کوردستانەوە گەیشتە دەستمان بۆ کاراکردنەوەی کارەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسیی هەرێمی کوردستان".
باسی لەوەشکردووە "لە هەفتەی داهاتووە دەستدەکەین بە ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردن و لەمەودوا کار بەو نووسراوە فەرمییە دەکەین کە لە پەرلەمانەوە پێمان گەیشتووە".
سەرۆکی کۆمیسیۆن وتوشیەتی "پێویست بە واژۆی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ناکات لەسەر ئەو بڕیارە و دەستبەجێ دەتوانین بڕیارەکە جێبەجێ بکەین".
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


