کوردستانی

بەڕێوەبەرێك لە هەرێم دەستگیردەكرێت و هۆكارەكەشی نادیارە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەڕێوەبەرێك لە هەرێم دەستگیردەكرێت و هۆكارەكەشی نادیارە
مەودا میدیا-

لە قەزای چوارتا بەڕێوەبەرێكی گشتیی دەستگیركراوە و هەتا ئێستاش هۆكاری دەستگیركردنەكەی ئاشكرانەكراوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 23ی ئایاری 2023، شاهۆ عوسمان قائیمقامی قەزای چوارتا رایگەیاند "بەڕێوەبەری گشتیی كارەبای قەزاكە لەلایەن هێزێكی ئەمنییەوە دەستگیركراوە و ئەو كارەش بە فەرمانی دادوەر بووە".

ئەوەشی روونكردووەتەوە، شەممەی رابردوو لە ماڵەكەی خۆیدا لە شاری سلێمانی ئەو بەڕێوەبەرە دەستگیركراوە و هەتا ئێستاش هۆكاری دەستگیركردنەكەی ئاشكرا نەكراوە و ئازادیش نەكراوە.

هاوكات هەتا هەنووكە هیچ لایەنێكی پەیوەندیدار بێجگە لە قائیمقامی قەزای چوارتا زانیاریی لەبارەی ئەو بابەتەوە رانەگەیاندووە، پۆلیسی سلێمانیش لەو بارەیەوە بێئاگایی خۆی خستووەتەڕوو.

ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan