کوردستانی

بە گوللـە و چەقۆ؛ شەڕ لەنێوان دوو بنەماڵە روویدا و بریندار هەیە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بە گوللـە و چەقۆ؛ شەڕ لەنێوان دوو بنەماڵە روویدا و بریندار هەیە
مەودا میدیا-

لە قەزای سەیدسادق شەڕ لەنێوان دوو بنەماڵە روویدا و سەرچاوەكانە هەواڵ دەڵێن پێنج قوربانیی لێكەوتووەتەوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە  23ی ئایاری 2023 لە قەزای سەیدسادق سەر بە پارێزگای سلێمانی، لە ئەنجامی شەڕی نێوان دوو بنەماڵە پێنج کەس برینداربوون سێ لە بریندارەكان برینەكانیان سەختە، بەوهۆیەشەوە رەوانی سلێمانی كراون.

بەپێی سەرچاوە هەواڵییەكان بۆ مەودا، لە شەڕەكەدا چەك بەكارهێندراوە و بریندارەكانیش بە گوللـە و چەقۆ برینداركراون، لەئێستاشدا دووان لە بریندارەكان لە سەیدسادق لە نەخۆشخانەن و سیانیشیان لە سلێمانی چارەسەریان بۆ دەكرێت.

هاوكات سەبارەت بە هۆكاری شەڕەكە، سەرچاوەیەك ئاشكرایكرد "هۆكاری كێشەی كۆمەڵایەتییە و دوو بنەماڵەكە خزمی یەكدین".

ژ.ع

 
Qaiwan
Qaiwan