کوردستانی

لە چەند شوێنێكی نوێ كامێرای تیژڕەویی كارادەكرێـت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە چەند شوێنێكی نوێ كامێرای تیژڕەویی كارادەكرێـت
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر شۆفێران ئاگاداردەكاتەوە لە كاراكردنی چەند كامێرایەكی چاودێری لە چەند ناوچەیەكی نوێی ئەو شارە.

فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر ئەمڕۆ سێشەممە 23ی ئایاری 2023 رایگەیاند "سەرجەم هاوڵاتیی وشوفێران ئاگاداردەکەینەوە، دانانی کامێرای تیژڕەویی لە چەند شوێنێكی دیكەی شاری هەولێر كارادەكرێن".

سەبارەت بەو شوێنانەی كامێراكان تێیدا كارادەكرێن ئاماژەی بەوەكردووە، كامێراكان لەهەر چوارلای ترافیکی مەخموور 100مەتری تەواوبووە و لە رێکەوتی 24ی ئایاری 2023 کاریانپێدەکرێت وەک تاقیکردنەوە.

باسی لەوەشكردووە، لەهەفتەی داهاتوو بەشێوەی بەردەوام ئەو كامێرایانە کاردەکەن و ژمارەیەك سەرپێچیی تۆماردەكەن.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەو سەرپێچیانەی كامێراكان تۆماریدەكەن بریتین لە (لێدان لەچرای سووری ترفکلایت، دەرچوون لەخێرایی رێگەپێدراوی شەقام لەکاتی چرای سەوز، گرتنی دەستەراستی کراوەی ترافیکلایت، راوەستان لەسەر هێڵی پەڕینەوەی پیادەکان و بەزاندنی ستۆپ لاین).

ژ.ع

 
Qaiwan
Qaiwan