کوردستانی
سەگی بێلانە پەلاماری هونەرمەندێك دەدات و روخساری دەشێوێنێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
لە هەولێر، سەگی بێلانە پەلاماری هونەرمەندێكی میللی داوە و بەپێی وتەی خۆی "پێویستی بە چەند نەشتەرگەرییەك هەیە".
لە ناحیەی دارەتووی پارێزگای هەولێر، ئەمڕۆ سێشەممە 23ی ئایاری 2023 سەگێكی بێلانە پەلاماری كاردۆ كۆیی، هونەرمەندی میللی ناوچەكەی داوە و برینداری كردووە.
كاردۆ كۆیی سەبارەت بە ساتی رووداوەكە ئاماژەی بەوەكردووە "كاتێك سەرقاڵی كاری باخچەی بەردەم ماڵەكەی بووە، سەگێكی بێلانە پەلاماریداوە و برینداری كردووە.
وێنەی ئەو هونەرمەندە بە برینداریی بڵاوبووەتەوە و ئاماژەی بەوەشكردووە، بەهۆی پەلاماری سەگەكەوە نیوەی لوت-ی لێبووەتەوە و پێویستی بە چەند نەشتەرگەرییەك هەیە بۆ چاكبوونەوەی.
ژ.ع

بیروڕا