کوردستانی
ناوەرۆكی كۆبوونەوەی بافڵ تاڵەبانی و فراكسیۆنی یەكێتی
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
سەرۆكی یەكێتیی نیشتیمانی كوردستان لەگەڵ فراكسیۆنی حزبەكەی لە پەرلەمان كۆبووە و رایگەیاند، فراكسیۆنەكە دەیانەوێت هەڵبژاردنێکی بێگەرد لە وادەی خۆیدا بەڕێوەبچێت و یاری بە چارەنووس و دەنگی خەڵکەوە نەکرێت.
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 23ی ئایاری 2023 بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و هەریەك لە رەفعەت عەبدوڵا، بڕیاردەری دەستەی کارگێڕیی و ئاسۆ مامەند، کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و قوباد تاڵەبانی، سەرپەرشتیاری سكرتاریەتی مام جەلال لەگەڵ فراكسیۆنی یەكێتی لە دەباشان كۆبوونەوەیەكیان ئەنجامدا.
بەپێی راگەیەندراوی سەرۆكایەتیی یەكێتی "لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا بافڵ تاڵەبانیی ستایشی رۆڵی مێژوویی و ئازایانەی فراکسیۆنی یەکێتی کرد و پشتیوانیی تەواوی یەکێتی بۆ سەرۆکی پەرلەمان دووپاتکردەوە کە لە دوایین کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان پاڵپشت بە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان، رێگرییان لە کارێکی یاساشکێن کرد و ئیرادەی خەڵکیان سەرخست و رێگرییان لە شکاندنی شکۆی پەرلەمان گرت".
ئاماژەی بەوەشكردووە، هەڵوێستی دوێنێ دووشەممەی فراكسیۆنەكەیان بۆ سەرخستنی ئەزموونی دیموکراسیی هەرێم مایەی شانازیی یەکێتی، دڵسۆزانی گەل و دۆستانی دیموکراسی بووە کە دەیانەوێت هەڵبژاردنێکی بێگەرد لە وادەی خۆیدا بەڕێوەبچێت و یاری بە چارەنووس و دەنگی خەڵکەوە نەکرێت.
سەرۆکی یەکێتی راشیگەیاندووە، لەسەرەتای دروستبوونی کێشە سیاسی و یاساییەکانەوە سەبارەت بە پرسی هەڵبژاردن، یەکێتی بە ئەوپەڕی بەرپرسیارێتییەوە کاری بۆ سازان و رێککەوتنی نیشتمانی کردووە و ھەنگاوی پێویست نراوە لەنێوان هەموو لایەنە سیاسییەکاندا کە یاسای هەڵبژاردن هەمواربکرێتەوە و ھاوتەریب کۆمسیۆنیش کارابکرێتەوە، دوور لە خۆسەپێنیی خواستی کۆمەڵانی خەڵکی تێدا جێبەجێبکرێت و کورسی کۆتاکان بۆ یەکلاکردنەوەی پرسە چارەنووسسازەکان بەکارنەهێندرێت وەک ئەوەی دوێنێ روویداوە كە نەدەبوو رووبدات.
لەبارەی نوێنەرایەتی پێکهاتەکان و هەڵبژاردنی چارەنووسی خۆیانەوە تاڵەبانیی وتووشیەتی "ئێمە لە سەرەتاوە داوامانکردووە پێکهاتەکان نوێنەرایەتی راستەقینەی خۆیان بکەن و لە ململانێ سیاسی و حزبییەکاندا بەکارنەهێنرێن".
هەر بەپێی راگەیەندراوەكە، لەبەشێکی دیكەی وتەکانیدا سەرۆکی یەکێتی، وێڕای هەڵوێستەکردن لە سەر دۆخی گشتیی هەرێم و عیراق بەرچاوروونیداوەتە پەرلەمانتارانی یەکێتی و داوایکرد، وەک هەمیشە پشتبەستوو بە یاسا لە سەنگەری بەرگریی لە مافەکانی خەڵکدا بن و رێگەنەدەن دامەزراوە شەرعی و یاساییەکان بۆ بەرژەوەندیی حزبی بەکاربهێنن و شکۆی دامەزراوە نیشتمانییەکان لەکەداربکرێت.
هاوكات بافڵ تاڵەبانی گەشبینی خۆی نیشانداوە کە بە پشتیوانیی دڵسۆزانی گەل و وڵات ئەم دۆخەش تێدەپەڕێندرێت و داوایکردووە هەموولایەک بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ ئەم قۆناغە هەستیارەدا بکەن، وتووشیەتی "دەبێت بەدیهێنانی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان ئەرکی لەپێشینەمان بێت".
سەبارەت بە گرژییەكانی ئەمدواییەی پەرلەمان جەختیكردووەتەوە، سەرباری ئەو كێشەیەی لە پەرلەمان روویدا، یەكێتی نیشتمانیی كوردستان لەسەر باوەڕە نەگۆڕەكانی خۆی سوورە و دەرگای بۆ هەموو گفتوگۆ و لێكتێگەیشتنێك كراوەیە كە ئامانج لێی چارەسەركردنی كێشەكان و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێكی بێگەرد بێت لە وادەی خۆیدا.
ژ.ع

بیروڕا