کوردستانی

پۆلیسی سلێمانی تۆمەتبارێک لە بەغدا دەستگیردەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


پۆلیسی سلێمانی تۆمەتبارێک لە بەغدا دەستگیردەکات
مەودا میدیا-

بەتۆمەتی دزیكردن پۆلیسی سلێمانی تۆمەتبارێكی لە شاری بەغدا دەستگیركرد و دەستگیرا بەسەر ژمارەیەك ئامێری پەیوەندیكردن كە تۆمەتبار دزیبووی.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند "دوای ئەوەی چەند هاوڵاتییەك سكاڵایان تۆماركرد كە لەناوبازاڕی شاری سلێمانی دزییانلێكراوە، هێزەكانی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكرد و دەركەوت كە تۆمەتبار بەرەو شاری بەغدا هەڵاتووە، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر و بەڕێز بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی مەفرەزەیەكی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی ناوبازاڕ بەرەو بەغدا بەڕێكەوتن و بەهاوكاری نەهێشتنی تاوانی بەغدا توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت، لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیرابەسەر ژمارەیەك ئامێری پەیوەندیكردندا".

ئەوەشخراوەتەڕوو "لەئێستادا تۆمەتبار(ح،خ، أ لەدایكبووی 2004 – بەناسنامە عەرەب) كە چەند فەرمانێكی گرتنی هەیە بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 446 و 443 لە یاسای سزادانی عیراقی راگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan