کوردستانی

گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا بڵاوکرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا  بڵاوکرایەوە
مەودا میدیا-

بە‌ڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی ئایار و سبەینێ پێنجشەممە 25ی ئایاری 2023ی شارەكانی هەرێمی كوردستانی بڵاوكردەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیی هەرێمی كوردستان بێت، بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان هەورى تەواو دەبێت، هەندێک کات دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور لەگەل ئەگەرى نمە باران لە ناوچەى جیاجیا، بوونى تۆز و خۆڵێکى سووک لە ئاسمانى هەرێم بە گشتى، بەهۆى زیادبوونى خێرایی با لە بەشێک لە سنوورى پارێزگاى سلێمانی و ئیدارەیی گەرمیان ئەگەرى تۆز و خۆڵەکە زیاتر دەبێت، پلەكانی گەرما لەنێوان 20 بۆ 40 پلە دەبن.

هەر بەپێی پێشبینییەكان سبەینێ پێنجشەممە ئاسمان هەورى تەواو دەبێت لەگەل بارینی نمە بارانێکى کەم لە هەندێک ناوچەى جیاجیا هەندێک جار هەورە تریشقەى لەگەڵدا دەبێت بە تایبەتی لە سنوورى پارێزگاى دهۆک، لە کاتەکانی شەودا ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، پلەكانی گەرما لەنێوان 21  بۆ 42 پلە دەبێت.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan