کوردستانی
سێ بازرگانی مادەی هۆشبەر دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەستگیرکردنی سێ بازرگانی مادەی هۆشبەری راگەیاند و دەستیش بەسەر بڕێک مادەی هۆشبەردا گیرا.
لە راگەیەندراوەکەی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان هاتووە "دوای دەستکەوتنی زانیاری لەسەر باندێکی بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەر لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، رۆژی 23ی ئایاری 2023 هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئۆپەراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایش بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی مادە هۆشبەرەکانی پارێزگای دیالە، لە هەڵمەتێکدا لە سنووری پارێزگای سلێمانی توانرا سێ بازرگانی مادەی هۆشبەر دەستگیربکرێن".
ئاماژە بەوەشکرا "دەستگیرا بەسەر بڕی یەک کیلۆ و 28 گرام حەشیش و 295 گرام کریستاڵ و شەش گرام گەرد، هەروەها تۆمەتباران بەپێی مادەی 25 لە یاسای بەرەنگاربونەوەی مادە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵییەکان لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە".
س،ر

بیروڕا