کوردستانی

بە تۆمەتی هەڕەشکردن کەسێک دەستگیرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بە تۆمەتی هەڕەشکردن کەسێک دەستگیرکرا
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر دەستگیکردنی ئەو کەسەی راگەیاند کە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەی نەشیاوی لە ژنێک کردبوو.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "لە ماوەی رابردوودا کەسێکی نەناسراو لە رێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەی نەشیاو و داوای پارەی لە ژنێک کردبوو".

ئاماژە بەوەکرابوو "دوای بە دواداچوون لە رۆژی 22ی ئایاری 2023  لەلایەن هێزەکانمانەوە بەڕێوەبەرایەتیی (ئاسایشی هەولێر) توانیمان ناسنامەکەی ئاشکرا بکەین و بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە، دەستگیرکرا و درایە دادگا".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan