کوردستانی
قایمقامی دەربەندیخان لەبارەی رووداوی تەقەكردن لە بەرپرسێكی ئەو قەزایە روونكردنەوە دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
کەسێک تەقەی لە شوێنی مانەوەی سەرۆکی شارەوانی دەربەندیخان سەر بە پارێزگای سلێمانی كرد و هەڵات، قایمقامی دەربەندیخانیش لەوبارەیەوە بۆ مەودا دوا.
ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی ئایاری 2023 قایمقامی قەزای دەربەندیخان بە مەودا میدیای رایگەیاند، کەسێک کە تۆمەتبارە بە کاری زیادەڕەویی بۆ سەر موڵکی گشتی، بە چەک هێرشیكردووەتەسەر شوێنی مانەوەی عوسمان عەبدوڵڵا، سەرۆکی شارەوانیی دەربەندیخان و تەقەی لە شوێنەکە کردووە.
سەبارەت بە لێكەوتەی رووداوەكە سلێمان محەمەد، قایمقامی قەزای دەربەندیخان بۆ مەودا میدیا ئاماژەی بەوەشكرد، رووداوەکە زیانی گیانیی نەبووە و تەنها زیانی مادی داوە لە ئۆتۆمبێلێكی شارەوانیی و ئەو شوێنەی سەرۆكی شارەوانیی لێدەمێنێتەوە .
وتیشی، پاش ئەنجامدانی ئەو هێرشە، تۆمەتبار هەڵهاتووە و هەتا ئێستا دەستگیرنەكراوە، هێزە ئەمنییەکانیش دەستبەجێ دەستیان بەلێکۆڵینەوە کردووە و لەئێستادا لێكۆڵینەوە بەردەوامە.
ژ.ع

بیروڕا