کوردستانی
دوو ملیار و 771 ملیۆن دینار بۆ رووبەڕووبوونەوەی تای خوێنبەربوون دابیندەكرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆكایەتیی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕێك پارە لە بودجەی وەزارەتێك دابیندەكات بۆ بەرەنگاربوونەوەی تای خوێنبەربوون كە ماوەیەكە لە هەرێمی كوردستان بڵاوبووەتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی ئایاری 2023 فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی هەرێم رایگەیاند؛مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان دوو ملیار و 771 ملیۆن دینار بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشیی تای خوێنبەربوون تەرخاندەکات.
لەو راگەیەندراوەدا ئاماژە بەوەشكراوە، لە چوارچێوەی گرنگیدان بە كەرتی کشتوکاڵ،سەرۆكایەتیی حكومەت رەزامەندبووە لەسەر خەرجکردنی بڕی دوو ملیار و 771 ملیۆن دینار بەمەبەستی دابینکردنی پێداویستییەکانی رووبەرووبوونەوە و کۆنترۆڵکردنی پەتای تای خوێنبەربوون.
ئەوەش روونكراوەتەوە، ئەو هەنگاوە بۆ پاراستنی سامانی ئاژەڵ و تەندروستیی گشتی لە ھەرێمی کوردستان نراوە و ئەو بڕە پارەیەش لەسەر بودجەی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو خەرجدەکرێت.
ژ.ع

بیروڕا