کوردستانی
وەزیری پەروەردە: هەتا ئاستی باخچە و قوتابخانە سیستم دەكەینە ئەلیكترۆنی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، كەمتر لە ساڵ و نیوێکی دیکە هەتا ئاستی باخچە و قوتابخانەکان هەموو واژۆ و پەراوێزەکان دەکەنە سیستمی ئەلیکترۆنی.
ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی ئایاری 2023 وەزارەتی پەروەردە لە زاری ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێمەوە بڵاویكردەوە، هەفتەیەکە واژۆی نووسراوەکان و پەراوێزەکانی وەزارەتەكە کراوەتە سیستمی ئەلیکترۆنی.
ئالان حەمەسەعید ئاماژەی بەوەشكردووە "بۆ نووسراوەکانی ناو خودی وەزارەت، هەم واژۆی کۆتایی نوسراوی گشتاندن و فەرمانە وەزارییەکان بە واژۆی ئەلیکترۆنیی دەکەین هەم پەراوێزەکانیش لەبەرپرسی هۆبە هەتا دەگاتە وەزیر هەمووی بەسیستمی ئەلیکترۆنییە".
لەوبارەیەوە زیاتر روونیكردووەتەوە "سێ ساڵ و نیوە لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو نووسراوە نێردراوەکانمان لە وەزارەتەوە بۆ پەروەردە گشتییەکان و پەروەردەی قەزا و قوتابخانەکانیش بە ئەلیکترۆنی کراون".
جەختیشیكردووەتەوە، ئەزموونی چەند رۆژی رابردومان لە واژۆی ئەلیکترۆنی نوێیە و لە وەزارەتی پەروەردە کەمتر لە ساڵ و نیوێکی دیکە هەتا ئاستی باخچە و قوتابخانەکان هەموو واژۆ و پەراوێزەکان دەکەنە ئەلیکترۆنی .
ژ.ع

بیروڕا