کوردستانی
لەبارەی دۆخی هەرێم نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان هۆشداریی دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەبارەت بە گرژییەكانی ئەمدواییەی نێو لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان، نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عیراق پەیامێكی بڵاوكردەوە.
لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر جینین هێنیس پلاسخارت (یونامی)، نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عیراق ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویكردەوە "بەردەوامیی شەڕی ناوخۆیی سیاسیی لە هەرێمی کوردستانی عیراق، بێزارکەرە".
لە درێژەی پەیامەكەیدا بۆ لایەنە سیاسییەكانی هەرێم پلاسخارت نووسیویەتی، دووبارە داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەین لە بەرژەوەندیی گەل کاربکەن و بە خێرایی زەمینەی هاوبەش بۆ پرسە هەڵپەسێردراوەکانی هەڵبژاردن بدۆزنەوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، پێویستە هەڵبژاردنی باوەڕپێکراو لە هەرێمی كوردستان ئەنجامبدرێت و ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا کرۆکی دیموکراسییە.
پەیامەكەی پلاسخارت لەكاتێكدایە، هێشتا لەنێوان دوو لایەنی دەسەڵات لە هەرێمی كوردستان گرژیی بەردەوامیی هەیە و هیچ لایەكیان هەنگاویان بەرەو ئاساییكردنەوەی دۆخەكە نەناوە.
ژ.ع

بیروڕا