کوردستانی

کرێکارێک بە تەزووی کارەبا گیانی لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


کرێکارێک بە تەزووی کارەبا گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە قەزای چەمچەماڵی سەر بە پارێزگای سلێمانی کرێکارێک لەکاتی کارکردندا بەهۆی تەزووی کارەبا گیانی لەدەستدا.

شەریف رەحیم، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ بە مەودا میدیای راگەیاند "بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە 25ی ئایاری 2023 کرێکارێک لەکاتی لەبغ کردنی بینایەک بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەستداوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئەو کرێکارە ناوی (م، ع) و لەدایکبووی ساڵی 1988 و دانیشتووی قەزای چەمچەماڵە و تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی چەمچەماڵ کراوە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan