کوردستانی

کاسترۆ مەعروف: پێویستە جوتیاران داوای مافەکانیان بکەن

مەودا میدیا - سلێمانی |


کاسترۆ مەعروف: پێویستە جوتیاران داوای مافەکانیان بکەن
مەودا میدیا - رۆژ عەدنان
 
سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت پێویستە جوتیاران بێنە مەیدان و دوای مافی خۆیان بکەن، ناکرێت لە یەک دۆنم زەوی جوتیارانی هەرێم تەنها 150 کیلۆی لەلایەن سایلۆکانەوە وەربگیرێت.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە 25ی ئایاری 2023  کاسترۆ مەعروف، سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "جوتیارانی هەرێم بە بەرچاوی هەمووانەوە فێڵیان لێدەکرێت و جوتیارەکانیشمان ئاگاداری بارودۆخەکەنین".
 
باسی لەوەشکرد "جوتیاران لە ئێستادا و بەپێی نوسراوێک لە وەزارەتی بازرگانیی عیراقەوە دەتوانن لە یەک دۆنم گەنمی زەوییەکانیان تەنها دەتوانن 150 کیلۆگرامی بەرهەمەکانیان بدەنە سایلۆکان و ئەوان وەریدەگرن".
 
ئەوەشی خستووەتەڕوو "دەبێت جوتیاران و وەزارەتە تایبەتمەندەکان فشارێک بکەن کە ئەم نادادپەروەرییە قبووڵ نەکرێت و ئەمانیش وەک پارێزگاکانی دیکەی عیراق مافی خۆیانە هەموو بەرهەمەکەیان لەلایەن سایلۆکانەوە لێوەربگیرێت".
 
کاسترۆ مەعروف وتیشی "بەرهەمی ئەمساڵ دوو قاتی ساڵی رابردووە و رەوا نییە کە بۆ دۆنمێک زەوی 150 کیلۆ وەربگیرێت، گەر ئەم فشارە نەکرێت ئەوکات دەبێت جوتیارەکان بەرهەمەکانیان بە کۆمپانیاکان بفرۆشن بە نرخێکی کەمتر کە لە نێوان 500 بۆ 600 دینارە بۆ کیلۆیەک".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن


News

ئیتر براکان دەستی یەکتر ناگرن

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە